کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسر: دادگا بریاری لە سێدارەدانی بەسەر 22 ئەندامی ئیخوان موسلمیندا سەپاند

.

12:12 PM - 21/04/2015

بە تۆمەتی هەڵكوتانە سەر بنكەیەكی پۆلیس دادگای میسر بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بەسەر  22 ئەندامی ئیخوان موسلمیندا سەپاند. دادگای میسر رایگەیاند: لە سەروبەندی لە سەر كارلابردنی محەمەد مورسی سەرۆكی لەسەر كار لابراوی میسر، لایەنگرانی مورسی هەڵیانكوتاوەتە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە شاری كرداسە لە پارێزگای جیزە لە باشوری قاهیرە و بەهۆی ئەو هێرشەوە پۆلیسێك كوژراوە، هەر بۆیە دادگا بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بەسەر 22 ئەندامی ئیخوان موسلمیندا سەپاندووە، هاوكات  دادگا بڕیاری 10 ساڵ زیندانی بەسەر ئەندامێكی تری ئیخوان موسلمیندا سەپاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە