.
12:08 PM - 21/04/2015
فڕۆكە جەنگیەكانی لیبیا یەكێك لە دوا مۆڵگەی چەكدارانی ئەنسارولشەریعەیان لە شاری بەنغازی بۆردومانكرد. سكای نیوز رایگەیاند: دوای ئەوەی ناوچەیەكی فراوانی شارەكە لە لایەن حكومەتی لیبیاوە كۆنترۆڵكرا، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی لیبیا یەكێك لە دوا مۆڵگەكانی چەكدارانی ئەنسارولشەریعەیان لە گەڕەكی لیسی لە شاری بەنغازی بۆردومانكرد. لە لایەكی ترەوە چەكدارانی فەجری لیبیا لە تەرابلوسی پایتەخت باڵیۆزخانەی ئیسپانیایان تەقاندەوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیاریەك سەبارەت ژمارەی كوژراو و بریندارەكان نەزانراوە، راشگەیەندراوە: ئەو هێرشە دوای تێپەڕبوونی دوو رۆژ بەسەر هێرشێكی هاوشێوەدا دێت بۆ سەر نێردەی وڵاتی مەغریب لەو شارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە