کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەرویج لە ساڵی 2017 پەخشی رادیۆیی لەسەر شەپۆلی ئێف ئێم رادەگرێت

.

06:39 PM - 20/04/2015

حكومەتی نەرویج لە ساڵی 2017 پەخشی رادیۆیی لەسەر شەپۆلی ئێف ئێم رادەگرێت. وەزارەتی رۆشنبیریی نەرویج لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: تا ساڵی 2017 كار بە سیستمی پەخشی رادیۆیی ئێف ئێم دەكەن و دواتر پشت بە پەخشی دیجیتاڵیی جۆری (دی ئەی بی) دەبەستن ئەمەش وەك یەكەم وڵات لە جیهاندا كە كاركردن بەسیستمی ئێف ئێم رابگرێت ، هاوكات وەزارەتی رۆشنبیری سوید ئێزگەكانی سەر پشك كردووە لە هەڵبژاردنی سیستمە نوێ یەكە، لە ئێستادا تەنها 5 ئێزگە لەنەرویج بۆ پەخشكردنی بەرنامەكانیان پشت سیستەمی ئێف ئێم دەبەستن و سەرجەم ئێزگەكانی تر بە سیستەمی (دی ئەی بی) كار دەكەن، سیستمی (دی ئەی بی) بەراورد بە ئێف ئێم پێشكەوتوو ترە و كوالێتی دەنگ و تایبەت مەندی زیاتر لەخۆ دەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە