کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای پێنچ ساڵ 543 كەس بۆ خوێندنی دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێم وەردەگیرێن

.

02:16 PM - 10/11/2015

خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە و ئەمساڵیش بەسەدان خوێدنكاری دكتۆرا لەزانكۆكان وەردەگیرێن.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیكەی (5) ساڵ خوێندنی باڵا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا لەزانكۆكانی هەرێم ڕاگیرابوو، لەگەڵ داڕشتنەوەی ڕێنماییەكانی خوێندنی باڵا، جارێكی تر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیاری كردنەوەی خوێندنی باڵای لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان پەسەندكرد.
لەو چوارچێوەیەدا و دوای كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی، (842) پێشكەشكار بەشداریان لەتاقیكردنەوەكان كردووە، بەگەیشتنی ناوەكانیش بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پڕۆسەی ووردبینی و پێداچونەوە بەناوەكان دەستیان پێكرد، لەو چوارچێوەیەشدا ناوی (543) كاندید پەسەندكران بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016).
بۆ ئەوە مەبەستەش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە (6) نووسراوی جیا كەئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرەوەیە، ئاڕاستەی زانكۆكانی (سەڵاحەدین ، سلێمانی ، دهۆك ، كۆیە ، سۆران ، زاخۆ) كراوە بۆ ئەوەی ناوەكان لە وێب سایتی زانكۆكانیان بڵاوبكەنەوە و كاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدەن، بەوەش لەهەفتەی داهاتوەوە جارێكی تر لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەست بە خوێندنی ئەكادیمی- دكتۆرا دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە