کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت

.

02:36 PM - 20/04/2015

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە لە چەند رۆژی رابڕدوودا بەرزدەنرخێنێت.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لە دوو رۆژی رابردوو هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیویەتی 11 گوند لە تیرۆریستانی داعش لە دەورووبەری كەركۆك پاك بكاتەوە و بە درێژی 40 كیلۆمەتری چوارگۆشە پاشەكشێ بەو گرووپە تیرۆریستییە بكەن.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە شێوەیەكی كاریگەر لە بۆردومانكردنی مۆڵگە و بنكە سەربازییەكانی داعش هاوكاری هێزی پێشمەرگەیان كردووە.
لای خۆشیەوە ژەنەراڵ جەیمز تێری فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: هەوڵەكانی هێزی پێشمەرگە و پشتیوانی كردنی ئێمە لەو هێزە بەتەواوی جموجۆڵەكانی تیرۆریستانی داعشی لە سەر سنوورەكانی كوردستان راگرتووە و وتی پاشەكشێپێكردنی داعش لە چەند رۆژی رابردوو بەڵێن و توانای هاوپەیمانەكانمان بۆ شكستپێهێنانی ئەو گرووپە لە عیراق دەسەلمێنێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە