کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆردی خوێندكاران و لاوانی شەقلاوە سەردانی فراكسیۆنی یەكێتی دەكەن

.

01:32 PM - 20/04/2015

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠/٤/٢٠١٥ فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازی كرد لە بۆردی خوێندكاران و لاوانی شەقڵاوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكی نێوان فراكسیۆن و بۆردی ناوبراو باس لە پرسی ولایەتی سەرۆكی

ھەرێم و چەند كێشە و گرفتێكی شەقڵاوەو خۆشناوەتی كرا، لە لایەن ئەندامانی بۆردی ناوبراو داوایان كرد كە فراكسیۆنی یەكێتی زیاتر بەدەم داواكاری خەڵكی ناوچەكەوە بچێت و پەرلەمانتاران لە خەلكی دانەبڕێن و لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی ناوچەكە بن، ھەروەھا دەستخۆشیان لە پەرلەمانتارانی یەكێتی كرد كە بە (١٨) پەرلەمانتار توانیویانە فراكسیۆنێكی یەكگرتوو پێكبھێنن و ھەڵوێستی جوامێرانەیان ھەبێت لە كاری پەرلەمانتاری خۆیاندا.
ھەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی فراكسیۆن سوپاسی میوانەكانی كرد بۆ ھەر تێبینی و سەرنجێك و بەڵێنی پێدان لە چوار چێوەی كاری پەرلەمانی بەدواداچوون بۆ ھەموو كێشەو گرفتێكی ناوچەكە دەكەن و لە داھاتوودا سەردانی ئەو ناوچانە دەكەن، ھەر لە كۆبوونەوەكە چەند پەرلەمانتارێك وڵامی چەند پرسیاری میوانەكانیان دایەوەو چەند روونكردنەوەیەكیان سەبارەت بە كێشەكانی ناووچەی خۆشانەوەتی خستە روو، ھەروەھا سوپاسی بۆردی ناوبراویشیان كرد بۆ ئەم سەردانەیان.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە