کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی مامۆستایان دابەشدەكرێت

.

11:26 AM - 05/11/2015

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەهەفتەی‌ داهاتوەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی‌مانگی ئاب دەكرێت‌و لەدوای ‌وەزارەتی پێشمەرگەش، موچەی ‌وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

مامۆستا (عەبدولواحید محەمەد) سەرۆكی‌یەكێتی‌مامۆستایانی‌كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبونەوەیاندا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران ئەوەمان پێ ڕاگەیەندرا، كە بۆ لەمەودوا دەتوانرێت مانگانە مووچەیەك دابەش بكرێت، هەوڵ بدرێت ئەو چەند مووچەیەی تریش بدرێت، كە وەك قەرز لای حكومەت ماوە. تەئكیدیشی كردەوە، كە لەهەفتەی‌داهاتوەوە دەست دەكرێت بەدابەشكردنی موچەی‌مانگی ئاب‌و لەدوای‌دابەشكردنی موچەی‌وەزارەتی پێشمەرگەو ئەنجومەنی ئاسایش، مووچەی‌وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە