کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ و د. بەرهەم و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كۆبوونەوە

.

10:37 PM - 19/04/2015

لەسەر پێشنیارو بە بەشداری هەریەك لە كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی (ی.ن.ك) و كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامەكانی سەنگەری سەر بە(ی.ن.ك) و هەروەها كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكانی (ی.ن.ك). سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی و لەبارەگای مەكتەبی سیاسی(ی.ن.ك) كۆبونەوەیەك رێكخرا بۆ هەرسێ‌ هەڤاڵان كۆسرەت رەسوڵا عەلی و دكتۆر بەهەرم ئەحمەد ساڵح و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد. لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگی و رەوشی ئێستای یەكێتی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەكان كراو چەندین پێشنیارو راوبۆچوونی نوێش خرایەروو، بەئاراستەی زیاتر بەرەو پێشچوون و نوێبوونەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان. كۆبوونەوەكە نزیكەی 3 سەعاتی خایاند و ئامادەبوان لەبەرامبەر چارەسەكردنی گرفت و پێشهاتەكان هاوهەڵوێست بوون و هەموان پەرۆشی خۆیان بۆ ئایندەی یەكێتی و بەرەوپێشبردنی رەوتی سیاسی دەربڕی.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە