کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای شێخان ژمارەیەك فەرمانبەر دەستگیر دەكرێن

.

10:12 PM - 19/04/2015

بڕێك پارە لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای شێخان دیار نامێنێت‌و لەسەر ئەو دۆسیەیەش بەڕێوەبەر‌و ژمارەیەك فەرمانبەر دەستگیر دەكرێن‌و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت. پێش چەند رۆژێك بڕێك پارە كە نازانرێت چەندە، لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای شێخان دیار نامێنێت، بەوهۆیەشەوە بەڕێوەبەر‌و ژمارەیەك فەرمانبەر دەستبەسەر دەكرێن‌و دۆسیەكەش ڕەوانەی دادگای قەسرۆك دەكرێت. رائید هێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: ئەو 6 فەرمانبەرە بەپێی یاسای سزادانی عیراقی دەستبەسەر كراون‌و تائێستاش لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە بەردەوامە.

wIALD83JvsE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە