کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار ‌و وەزارەتەكانی ناوخۆ‌و دەرەوە پشتیوانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ‌ دەكەن

.

10:11 PM - 19/04/2015

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆك كۆماری عیراق‌و وەزارەتەكانی ناوخۆ‌و دەرەوە پشتیوانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ‌ دەكەن، بەمەبەستی بەنێودەوڵەتی كردنی مەرزی كێلێ‌ لەسنوری پشدەر، رۆژی 17ی ئەم مانگە وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد‌و ئەمڕۆش لەگەڵ د.فواد مەعصوم سەرۆك كۆماری عیراق‌و محەمەد سالم غەبان وەزیری ناوخۆی عیراق‌و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق كۆبوونەتەوە. لەو بارەیەوە قادر ڕەزگەیی ئەندامی وەفدەكەی پەرلەمانی كوردستان بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: وەزارەتەكانی ناوخۆ‌و دەرەوەی عیراق پشتگیری تەواوی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی مەرزی كێلێ‌ بەنێودەوڵەتی بكرێت‌و سەرۆك كۆماری عیراقیش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو مەبەستە دەربڕیووە‌و وتوشیەتی: لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق گفتوگۆ دەكات بۆ ئەوەی پرسی بەنێودەوڵەتی كردنی مەرزی كێلێ‌ لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت.

L6poZBdc3Z0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە