کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەپەگە و یەپەژە چە ند ناوچەیەكی دیكە لە تیرۆریستانی داعش پاك دەكەنەوە

.

07:32 PM - 18/04/2015

هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە لە رۆژئاوای كوردستان چەند ناوچەیەكی تر لە تیرۆریستانی داعش پاك دەكەنەوە و ژماریەكی زۆری  لە تیرۆریستان دەكوژرێت.
لەبەیاننامەیەكدا یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایانگەیاندووە، پێشڕەوییەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە ناوچەكانی رۆژئاوا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە چەندین ناوچەی تریان  لە تیرۆرستانی داعش پاككردووەتەوە و لە هەڵمەتێكیشدا بۆسەر تیرۆرستانی داعش لە گوندی (عرنی) سەربە كۆبانی دوو تیرۆرستی داعش كوژراون و تیرۆرستێكیش دەستگیركراوە.
هەرلەو بەیاننامەیەدا هاتووە، هێزەكانی یەپەگە لە گوندی (كوك تبە) هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندوە و لەو هێرشەدا 11 تیرۆرستی كوژراون لاشەی 10 تیرۆرستیش كەتووەتە بەردەستی شەڕڤانان، هەروەها دەستیش بەسەر چەندین پارچە چەك و كەلوپەلی تیرۆرستاندا گیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە