کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق هێزی زیاتری رەوانەی رومادی كرد و چەند گەڕەكێكیش كۆنترۆڵكرانەوە

.

07:30 PM - 18/04/2015

حكومەتی عیراق هێزی زیاتری بۆ رومادی رەوانە دەكات و چەند گەڕەكێكیش لەناوەڕاستی شارەكە كۆنترۆڵكرانەوە.
چەند سەرچاوەیەكی سەربازی رایانگەیاند: دوای گەیشتنی پشتیوانی سەربازی، هێزە ئەمنیەكانی عیراق لە ناوەڕاستی رومادی لە حاڵەتی بەرگری یەوە هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەستپێكردووە.
هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ هێزە ئەمنیەكان توانیویانە چەند گەڕەكێك لە ناوەڕاستی رومادی كە نزیكن لە بینا حكومیەكان كۆنترۆڵ بكەنەوە. هێزێكی پشتیوانیش لە حەشدی شەعبی و سوپای عیراق بۆ شارەكە نێردراوە و لە بنكەی سەربازی حەبانیە جێگیركراون،

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە