کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەی پرۆسەكانی تیرۆریستانی داعش لە باشوری كەركوك كوژرا

.

07:28 PM - 18/04/2015

گروپێكی‌ سەر بە حەشدی‌ شەعبی‌ كوژرانی‌ فەرماندەی‌ پرۆسەكانی‌ داعش و كوڕەكەی‌ لە باشووری‌ كەركوك راگەیاند.
رۆژی شەممە گروپی‌ سەرایای‌ خۆراسانی‌ كە یەكێكە لە گروپەكانی‌ سەر بە حەشدی‌ شەعبی‌ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یەكە تایبەتییەكانی‌ سەرایای‌ خۆراسانی‌ لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە گوندی‌ بەشیر لە باشووری‌ كەركوك خالید فەیسەڵ‌ عەبلی‌ فەرماندەی‌ پرۆسەكانی‌ داعش و حەمزەی‌ كوڕیان كوشتووە. لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتە روو كە خالید فەیسەڵ‌ عەبلی‌ پێشتر و لە سەردەمی بەعسی رووخاودا عەمیدی‌ ئیستیخبارات بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە