کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە باكوری سینا چوار چەكداری توندڕەو كوژران

.

07:26 PM - 18/04/2015

لەپێكدادانێكدا لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی میسر لە شارۆچكەی كەرەم قەوادیس لەباكوری سینا چوار چەكداری توندڕەو كوژران.
سەرچاوەیەكی سەربازی میسر رایگەیاند لە باكوری سینا چوار چەكداری توندڕەو لەپێكدادانێكدا لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی میسر كوژراون.ئەو سەرچاوەیە وتیشی ژنێك كە لەگەڵ چەكدارەكاندا بووە برینداربووە.ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو چەكدارە توندڕەوانە ویستویانە لە شارۆچكەی كەرەم قەوادیس لەپارێزگای باكوری سینا هێرش بكەنە سەر بنكەیەكی سەربازی.
لەلایەكی ترەوە دادگای قاهیرە بڕیاریدا دادگایی كردنی 213 تۆمەتباری سەر بە گروپی تیرۆریستی ئەنسار بەیت ئەلمەقدیس دوابخات،كە تاوانبارن بە ئەنجامدانی 54 كاری توندوتیژی و تێكدەرانە و هەوڵیشیان داوە محەمەد ئیبراهیم وەزیری پێشووی ناوخۆی میسر تیرۆر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە