کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

.

07:19 PM - 18/04/2015

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دابەشكردنی خانوو بەسەر كەسوكاری شەهیدان دا بڵاوكردەوە.
لە رونكردنەوەكەدا هاتووە: رۆژی 16/4/2015 لە كاتی مەراسیمی یاد28 ساڵەی كیمیاباران كردنی دوڵی خۆشناوەتی كەسێك بەناوی خانەوادەی یەكێ لە شەهیدە سەربەرزەكان كێلی گۆڕی شەهیدەكەیان لە گۆڕستانی شەهیدان هەڵگرت،گوایە ناوی لە لیستی ئەو خانووانە دەرهێندراوە كەرۆژی 15/4/2015 لە مەراسیمیكدا بەئامادە بوونی مەحمودی حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دابەشكراون،بەقسەی ئەو غەدریان لێكردوە بەهۆی ئەوەی  لایەنگری لایەنێكی سیاسی  بووە.وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ رای گشتی روونیدەكاتەوە كە میكانیزمی دابەش كردنی ئەو 150 خانوەی كە لە بالیسان دابەش كرا، بە هەماهەنگی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و یەكە ئیداریەكانی بالیسان و نوێنەری كەسوكاری شەهیدانی سنورەكە ئەنجام دراوە.وەزارەتی كاروباری شەهیدان راشیدەگەیەنێت هەر زوو بەدوادا چوونیان بۆ پرسی ئەو خانەوادەیە كردوە و بۆیان دەركەوتوە كە ناوبراو خانەوادەی  شەهید رەشید عەلی مەحمودە  كە وارسەكەی ئەو كەسەی كێلەكەی شكاندوە كوری شەهیدە شەهیدی ناوبراو دوو خانەوادەی هەیە وارسی دووەمی شەهید بەناوی ئیسماعیل رەشید عەلیە و ناوی لەو لیستەدا بووەكە خانوویان وەرگرتووە و پێشتریش سودمەندبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە