کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشڕەویی پێشمەرگە و دژەتیرۆر لە سنووری داقوق بەردەوامە

.

06:50 PM - 18/04/2015

لەچەند گوندێكی داقوق شەڕی قورس لەنێوان هێزەكانی دژە تیرۆر و پێشمەرگەو تیرۆرستانی داعش دەستیپێكردووە و گوندی عوزێرییە و عەتشانە و مورەش لەلایەن پێشمەرگە و دژە تیرۆرەوە كۆنترۆڵكرایەوە.
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و تۆپخانەكانی پێشمەرگە بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان لە گوندەكانی سنووری داقوق كرد و زەرەر و زیانێكی زۆریان بەتیرۆرستانی داعش گەیاند , دواتر هێرشی زەمینی پێشمەرگە و دژە تیرۆر دەستیپێكرد و لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەگە و دژەتیرۆر گوندی عوزێرییە و عەتشانە و مورەیان  لەباشووی كەركوك كۆنترۆڵكردەوە.

8nZ0cvO9kso

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە