کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەیەكی پێشمەرگە و دوو پاسەوانی لەداقوق شەهیدبوون

.

03:51 PM - 18/04/2015

فەرماندەیەكی پێشمەرگە و دوو پاسەوانی لەگوندێكی نزیك داقوق شەهیدبوون. لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەداقوق رایگەیاند: بۆمبێكی چێندراو بەئۆتۆمبێلی پێشمەرگەی دێرین و فەرماندە موقەدەم خەلیل ئیبراهیم مستەفا ناسراو بە هەژاری ئاسایش لەگەرمیان تەقیەوە و لەئەنجامدا خۆی و دووان لەپاسەوانەكانی شەهیدبوون. سەرچاوەكە وتیشی: تەقینەوەی بۆمبەكە لەنزیك گوندی عەتشانە بووە لەكاتی هێرشی هێزەكانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر بۆ پاكردنەوەی ناوچەكە لە تیرۆریستانی داعش. جێی ئاماژەیە موقەدەم خەلیل ئیبراهیم مستەفا ناسراو بەهەژاری ئاسایشی گەرمیان پێش شەهیدبوونی فەرماندەی میحوەری كۆباشی بووە لەكاتی رزگاركردنی جەلەولا، هەروەها سەرپەرشتی ئاسایشی ناو جەلەولای كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە