کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆندس لیگا: ئینتراخت فرانكفۆرت و بوروسیامنشنگڵادباخ بە بێ گۆڵ یەكسانبوون

.

03:05 PM - 18/04/2015

لە میانی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا و لە یاری دەستپێكی ئەو هەفتەیەدا، یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاریگای كۆمرز بانك ئارێنا رووبەرووی یانەی بوروسیامنشنگڵادباخ بۆوە، لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بەشێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد، بەڵام لە گێمی یەكەمدا سەركەتوو نەبوون لە تۆمار كردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات، لە گێمی دووەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە باشتر دەركەوتن و چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆمار كردنیشیان بۆ دروست بوو، بەڵام لەو گێمەشدا لە هەژاندنی تۆری گۆڵی یەكتر سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یاریەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتایی پێهات، بەو ئەنجامەش یانەی بوروسیامنشنگڵادباخ بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی سێیەمدا مایەوە و یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتیش توانی بە شێوەیەكی كاتی پارێزگاری لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەكە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە