کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو یاریەكانی هەفتەی 29 ی بۆندس لیگا دەستپێدەكات

.

03:04 PM - 18/04/2015

 هەروەها ئەمرۆش یاریەكانی هەفتەی 29ی بۆندس لیگا درێژەیان دەبێت، سەرەتاش لە یاریەكی گرنگی ئەو هەفتەیەدا یانەی بایەرلیڤەركوزن لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەی هانۆڤەر دەكات و لە لایەكی تریشەوە یانەی بوروسیادۆرتمۆندیش بە سەرجەم یاریزانە بە تواناكانیەوە لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك پێشوازی لە یانەی پادربۆرن دەكات، هەر لە یاریەكانی ئەمرۆدا و لە یاریەكی بەهێزدا یانەی بایرن میونخی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە یانەی هۆفینهایم یاری دەكات، رۆژی یەك شەممەش بە 2 رووبەروو بوونەوەی ئاست بەرز یاریەكانی هەفتەی 29 كۆتاییان پێدێت، كە لە یەكەم یاریدا هەردوو یانەی ڤێردەربرێمەن و هامبۆرگ لە یاریگای ڤیشەر ستادیۆن بەیەك دەگەن و لە دووەم یاریشدا كە لە هەمان كاتدا دوا یاری ئەو هەفتەیە دەبێت، یانەی شاڵكە لە یاریگای ڤۆكسڤاگن ئارێنا دەبێتە میوانی یانەی فۆڵفسبۆرگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە