.
05:26 PM - 26/03/2015
زۆرجار راشیی له‌خوارده‌مه‌نییه رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به‌كاردێت وه‌كو زه‌ڵاته‌و موقه‌بیلات یان سه‌ڵسه‌ی خواردنه‌كان، به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌یه بزانن كه راشیی كه له‌كونجی دروست ده‌كرێت سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ ڤیتامینه‌كان وه‌كو ڤیتامینی ئه‌ی و بی 1 هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی باش له‌كانزای تێدایه وه‌كو كلس و فۆسفۆر‌و مه‌گنیسیۆم و مس.
له‌ڕووی جوانكارییه‌وه راشیی وه‌كو ماسك به‌كاردێت بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پێست و لابردنی ئه‌سمه‌ربوونی پێست و خانه مردووه‌كانی پێست.
پێكهاته‌كانی ئه‌م ماسكه
*1 كه‌وچك راشیی له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی باده‌م و نیو كه‌وچك ماستی پڕ چه‌وری جوان تێكه‌ڵیان بكه تا ده‌بێته مادده‌یه‌كی لینج.
*ئه‌و گیراوه‌یه وه‌كو ماسك له‌ده‌موچاوتی بده، به‌ڵام به مه‌رجێك به‌ر به‌رچاوت نه‌كه‌وێت بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه پێوه‌ی بێت پاشان به ئاوی سارد بیشۆو دوای ئه‌وه به پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ی ته‌ڕكراو به ئاوی گوڵاو بیسڕه‌و ته‌عقیمی بكه.
*ئه‌و ماسكه هه‌فته‌ی دووجار دووباره بكه‌ره‌وه، ده‌توانیت ماسته‌كه بگۆڕیت به یه‌ك كه‌وچك ئاوی لیمۆی فرێش ئه‌گه‌ر ده‌موچاوت چه‌وره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە