پێنجشه‌ممه, 04 فیبرایه‌ر 2010 15:29
هه‌روه‌ك بڕیاربوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عیراق لهڕوَژی حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستپێبكات, بهلاَم كوَمسیوَنی هه‌ڵبژاردن ئه‌و واده‌یه‌ی بوَ(12)ی مانگ دواخست. له‌و باره‌یه‌وه(سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كوَمسیارانی كوَمسیوَنی
بالاَی سهربهخوَی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێی ڕاگه‌یاندین: پاش ئه‌وه‌ی ئهمڕوَ نوسراوێكی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی گه‌یشته كوَمسیوَنی بالاَی ههڵًبژاردن, سه‌باره‌ت بهكاندیدو قه‌واره دورخراوه‌كان و تیایدا ئاماژه به‌وه‌درابوو, كه‌به‌شداری بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنی پارلهمانداو دوای هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌یه‌كی لێپرسینه‌وه‌ی بێ لایه‌ن پێكبهێنرێت بوَ به‌دواداچونی دوَسیهكانیان, ئێمه‌ش وه‌كو كوَمسیوَنی بالاَی سهربهخوَی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێویستمان زانی كوَببینهوهو تاوتوێی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین. (سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم)هه‌روه‌ها وتی: له كوَبونهوهكهماندا نوسراوێكمان ئاماده‌كردو ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵیمان كرد بوَ ئه‌وه‌ی كوَمسیوَن چ ڕێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر, هه‌روه‌ها بڕیاماندا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌روه‌كو بڕیاربوو(7)ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكات, دواخرا بوَ ڕوَژی(12)ی ئه‌م مانگه. له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا(سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم)ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كوَمسیارانی كوَمسیوَنی بالاَی سهربهخوَی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی: بڕیاره له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا دادگای فیدراڵیی وهلاَمی كوَمسیوَن بداته‌وه, پاش ئه‌و وهلاَمهش, كوَمسیوَن ڕێوشوێن و بڕیاری خوَی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عیراق ده‌ستپێده‌كات.


