بهرنامهی ئەم كاتەتان باش – هۆشیاری هاتوچۆ

ئامادەكردنی: نهقیب. بهختیار محمد
پێشكەشكردنی: نهقیب. بهختیار محمد
ئەم بەرنامەیە ماوەكەی(45)دەقیقەیەو لە هەفتەیەكدا تهنها رۆژی شهممه سەعات (17:10)ی ئێوارەوە پێشكەش دەكرێت ئەم بەرنامەیە تایبهته به هۆشیاری هاتوچۆ وه لهههمان کاتدا پردی پهیوهندیه له نێوان هاوڵاتیان و دهزگاکانی پهیوهندیدار به هاتوچۆ.
بهرنامهی ئەم كاتەتان باش
ئامادەكردنی: ئاری عومەر
پێشكەشكردنی: سنور قادر + نزار ژاژڵهیی
ئەم بەرنامەیە ماوەكەی (45)دەقیقەیەو لە هەفتەیەكدا شەش رۆژ لە سەعات (17:10)ی ئێوارەوە پێشكەش دەكرێت لە رۆژانی شەممە تاكو پێنج شەممەو شەوانە لە سەعات (09:10) دووبارە دەبێتەوە
ئەم بەرنامەیە چەند بڕگەیەكی لەخۆ گرتووە لەوانە خستنەڕووی كارو چالاكیی دەزگا حكومی و رەسمی و خزمەتگوزاری و رێكخراوەكانی مەدەنی لە گشت شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق و بۆ ئەو بابەتانەش میوانداریی وەزیر و پارێزگار و بەڕێوەبەرەگشتییەكان و لێپرسراوانی دەزگاكان دەكرێت و قسە و گفتوگۆ لەسەر كار و پرۆژەكانیان دەكرێت و هاووڵاتیانیش لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری دەكەن.
بهرنامهی ئهوی رۆژێ
ئامادەكردنی: ئەحمەد لەتیف
پێشكەشكردنی: ئەحمەد لەتیف
ئەم بەرنامەیە تایبەتە بە میژووی دروست بون و تەشكیلات و سەروەری و نەبەردیەكانی هیزی پیشمەرگەی كوردستانەوە . پانزە رۆژ جاری پیشكەش دەكریت و هەرجارەو ژمارەیەك لە فەرماندەكان و پیشمەرگەی ئەو تیپ و هیزانە دەگریتەوە شوینی یان سنوری تیپەكان و ئەو میژووە دەگیریننەوە .ماوەی ئەم بەرنامەیە (50) دەقیقەیە. ئەم بەرنامە یە دوهەفتە جارێ رۆژانی یەك شەممە سەعات (11:15) شەو دوبارەكردنەوەی رۆژی سێ شەممە سەعات (3:15)دەقە.
بهرنامهی گەرما و گەرم
ئامادەكردنی: بەهێز حوسێن
پێشكەشكردنی: بەهێز حوسێن
بەرنامەیەكی رۆژانەیەو سەعات (8:10)ی شەو بڵاو دەبێتەوە و رۆژی دواتر سەعات (12:20)ی نیوەڕۆ دووبارە دەبێتەوە و هەر رۆژەی لە سەر بابەتێكی گرنگی سیاسیی كوردستانی و عێراقی قسە دەكات.
بهرنامهی ستادیۆم
ئامادەكردنی: توانا ئەنوەر
پێشكەشكردنی: توانا ئەنوەر
بەرنامەیەكی هەفتانەیەو رۆژانی دووشەممە سەعات (23:15) ی پاش نیوەڕۆ بڵاودەكرێتەوەو رۆژی چوارشەممە سەعات(15:15)ی نیوەڕۆ دووبارە دەبێتەوە و ماوەكەی (35) دەقیقەی.
لەم بەرنامەیەدا هەواڵا و راپۆرتی چالاكییە وەرزشیەكان لە شارو ناوچە جیاجیاكانی كوردستانەوە لە ماوەی هەفتەیەكدا دەخرێنەڕوو.
بهرنامهی كەوانە
ئامادەكردنی: محەمەد نوری
پێشكەشكردنی: محەمەد نوری
بەرنامەیەكی هەفتانەیە و رۆژی دووشەممە سەعات (9:05)ی شەو بڵاو دەكرێتەوە و رۆژی چوارشەممە سەعات (2:05)ی نیوەڕۆ دووبارە دەبێتەوە. لەم بەرنامەیەدا كە ماوەكەی (52) دەقیقەیە و راستەوخۆ پەخش دەكرێت ، هەرجارەی بابەتێكی رۆشنبیریی گشتی یان ژیاری خەڵك قسە و باسی لێوەدەكرێت.
بهرنامهی تایم ئاوت
ئامادەكردنی: رزگار كەمال رەشید
پێشكەشكردنی: رزگار كەمال رەشید
ئەم بەرنامەیە دوو هەفتە جارێك پێشكەشدەكرێت و رۆژی سێ شەممە سەعات (9:05)ی شەو بڵاودەبێتەوە و رۆژی پێنج شەممە سەعات (2:05)ی نیوەڕۆ دووبارە دەبێتەوە. لەم بەرنامەیەدا كە ماوەكەی (52) دەقیقەیە هەرجارەی لە سەر بابەت و دیاردە و كێشەیەكی وەرزشی لە كوردستاندا قسە دەكرێت.
بهرنامهی ژیانەوەی كوردستان
ئامادەكردنی: دڵشاد ئەحمەد
پێشكەشكردنی: دڵشاد ئەحمەد
بەرنامەیەكی هەفتانەیە و رۆژانی یەكشەممە سەعات (6:10)ی ئێوارە بڵاودەبێتەوە و رۆژی سێ شەممە سەعات (13:20)ی نیوەڕۆ دووبارە دەبێتەوە.لەم بەرنامەیەدا كە ماوەكەی (35) دەقیقەیە هەرجارەی گوندێكی كوردستان لە گشت لایەنە ژیارییەكانەوە دەخرێنەڕوو.
بهرنامهی دیدگا
ئامادەكردنی: گۆران عهلی کهریم
پێشكەشكردنی: گۆران عهلی کهریم
ئهم بهرنامهیه گفتوگۆکردنه لهگهڵ هونهرمهندان و نووسهران و ڕووناکبیراندا که بهشێوازێکی دیکۆمێنتاری ساز دهکرێت ، ئهم بهرنامهیه دوو ههفته جاریک سهعات (11:15)ی شهو پێشکهش دهکرێت شهوانی سێشهممه ، و ڕؤژانی پێنج شهممه سهعات (03:15) دووباره دهبێتهوه.