کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداریی دەدرێتە ئەو شۆفێرانەی کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان ساختە دەکەن

.

04:42 PM - 04/05/2024

هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری دەداتە ئەو شۆفێرانەی، کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان ساختە دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، تیمەکانی هاتوچۆ هەستان بەدەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک، کە تابلۆکەی ساختە کردبوو، ئێستا لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتن ڕاگیراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئاماژە بەوەکراوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینە وە کە بەهیچ جۆرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نەکەن و تابلۆی ساختەبەکار نەهێنن، چونکە لە ڕووی یاساوە ساختە کردن (تزویر)کردنی تابلۆ بە تاوان هەژمار دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە