کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتی هێزە، ئیرادەیە، خوێنی شەهیدە، یەکێتی قوربانیدانە

.

09:16 PM - 03/05/2024

رێبوارستار

هەموومان دەزانین دوای چەند ڕۆژێکی تر دەچینە نێو بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کەبڕیارە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ لەوپەری ئامادەباشیدا بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە و هەموو ئامادەییەکی کردووە، تابتوانێت زۆرترین کورسی بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەریشدا لایەنەسیاسیەکانی تری هەرێمی کوردستان ئامادەکارییان کردووە، جگە لەپارتی دیموکراتی کوردستان،  کە نەک خۆی ئامادەنەکردووە بەڵکو بۆتە مۆتەکەیەک بەسەر ئەم هەڵبژاردنەوە و هەموو توانا ناوخۆیی و دەرەکییەکانی خستۆتەگەر بۆ ئەوەی بەهەر هۆیەک بێت ڕێگری لەئەنجامدانی هەڵبژاردن بکات، چونکە لەوە تێگەیشتووە کە ڕکابەرە گەورە و بەهێزەکەی کەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین کورسی بەدەستبهێنیت، هەروەک سەرۆک بافڵ دەڵێت دەیەوێت ببێتەوە هێزی یەکەم، لەوەش باش تێگەیشتووە و دەزانێت  ئەو یانزە کورسیەی پێکهاتەکانی لەدەستچووە کەلەڕابردوودا بەکاریدەهێنان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و دەشزانیێت تۆماری دەنگدەرانیش پاککراوەتەوە لەناوی مردوو و ساختەکاری داخڵکردنی سەدان هەزار دەنگی نادروست، بۆیە ترس گیانی داگرتووە.
 ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ناچێت، ئەمجارە بەخواست و ویستی ئەو نابێت ئەوەشی لاڕوونە کەیەکێتی بەهێزە لەبەرامبەر هەوڵێکی نەزۆکدا بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و  ئیرادەیەکی پتەو یەقینی هەیە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەتوانێت شێوازی حوکمڕانی لەحکومی تاکڕەوی وخۆسەپێنی بگۆڕێت بۆ حکومەتێکی شەفاف و پڕخزمەت  بۆخزمەتی کۆمەڵانی خەڵک، خۆشی بەخاوەنی هەموو کوردستان دەزانێت چونکە مێژوویەکی پرقوربانیدانی هەیە و دەیەوێت ئەو خوێنە گەش و ئاڵەی شەهیدە نەمرەکانی لەپێناو ئەم ئازادیەدا بەخشیویانە بەفیڕۆ نەڕوات و بەپشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک کوردستان بەرەو کوردستانێکی خۆشگوزەران و ژیانێکی ئارام و سەقامگیر و دوور لەخۆسەپێنی و نادادپەروەری لەداهاتوودا بەڕێوەبەرێت لەگەڵ هەموولایەنەکان پێکەوە. بۆیە چیتر کاتێتی دەبێت ستۆپ بەم حکومەتە خۆسەپێن و ناخزمەتگوزارە بکرێت، هەر
بۆیە وەک سەرۆک بافڵ لەسەردانێکیدا بۆ لای پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوەکە رۆژنامەنووسان چەند پرسیارێکیان ئاراستەکرد، ئەویش لەوەڵامدا وتی یەکێتی هێزە، ئیرادەیە، خوێنی شەهیدە، یەکێتی قوربانیدانە، بۆیە یەکێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و پشتیوانی تەواو لەبڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق
دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە