کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ستران عەبدوڵڵا " پەیام بە پەیمانەوە"

.

04:14 PM - 03/05/2024

پەیام بە پەیمانەوە
پەیامنێرەکان فریشتەکانی سەرزەمینی راستین ، رۆژنامەنووسەکان و نووسەران پرۆلیتاریای فیکر و ئەندێشەن ،مینبەرەکانی میدیاش لە غەزەتە و مەگەزین، لە رادیۆ و تیڤی ، تا غەزای سوشیال میدیا، هەر هەموویان سەکۆی گەیاندنی پەیامی بیروباوەڕ و دادپەروەری زانیاریین.
بێ ئەمانە گشتی ، بێ زەمینەسازی بۆ ئەم ناونیشان و کەرەستە جاویدانانە ، ئازادییە سیاسییەکان و دیموکراسی پێرفێکت و حەریفانە، مامۆستا گۆرانی شاعیر وتەنی ( مەحزی خەیاڵن) ، یانی هیچ نین و ئەفسانەی بەتاڵن .
بۆیە دەبێ رۆژی خۆماڵی رۆژنامەگەری کوردی تا رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری بۆنە بن بۆ پەیماندانی ڕاستەقینە بە پارێزگاری لە ئازادییەکان و بۆ لەقاودانی ئازایانەی فەرهەنگی سەرکوت و جوگرافیای گرتن و حوکمی قەرەقۆشیانە دژی رۆژنامەنووسان.
ستران عەبدوڵلا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە