کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافڵ لەبەغدا لەگەڵ سودانی کۆبووەوە

.

03:26 PM - 03/05/2024

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان و ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و خزمەتگوزاری كرایەوە.

 

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندیی نێوان لایەنەكان و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە وەك باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دووپاتكرایەوە. داواشكرا یاسا بەركارەكان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان و زاڵبوون  بەسەر ئاڵنگارییەكان بن و هەموو هەوڵەكان لەخزمەت خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بێت.

 

کۆبوونەوەكە پابەندیی خۆی بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هەموولایەک بەبێ جیاوازی دووپاتکردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە