کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی شێخ فەریق تاڵەبانی دەکات

.

01:37 PM - 03/05/2024

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی

 

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (شێخ فەریق شێخ تاڵیب تاڵەبانی)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو شێخ فەریق تاڵەبانی کەسایەتیەکی دیاری دەڤەری گەرمیان و تێکۆشەرێکی بەئەمەک و کادرێکی ماندوونەناسی یەکێتی بوو. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

 

انا لله و انا الیه راجعون 

 

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە