کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی : رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەموو رۆژنامەنووسان پیرۆز دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی پیشەییانە راستییەکان دەگوازنەوە

.

12:01 PM - 03/05/2024

 

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی 

 

"بەرگریکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەگەری یەکێکە لە باوەڕ و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی ژیانی سیاسیم. بەپێی ئەزمونی وڵاتان، بەبێ ئازادی رۆژنامەگەری، نە ئازادییەکانی دیکە پارێزراو دەبێت، نە کۆمەڵگای مەدەنی گەشە دەکات و نە دیموکراسییەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و نە حکومڕانییەکی دروست و بەرپرسیار دێتەئاراوە.

رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەموو رۆژنامەنووسان پیرۆز دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی پیشەییانە راستییەکان دەگوازنەوە. هەر لەم بۆنەیەشدا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی رۆژنامەگەری لە کوردستان و عیراق دەکەینەوە و رایدەگەیەنین لە نزیکترین کاتدا لە سلێمانی مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” دروست دەکەین کە زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکەین بەمەبەستی رێزلێنان لە هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە کوردستان و عیراق شەهید کراون."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە