کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دووەم كۆنفرانس و پێشانگای خانووبەرەی عیراق لە بەغدا بەرێوەچوو

.

02:32 PM - 01/05/2024

دووەم كۆنفرانس و پێشانگای خانووبەرەی عیراق لە بەغدا بەرێوە چوو  

لە ژێر ناوی (بەرەو بونیات نانی داهاتوو) دووەم كۆنفرانس و پێشانگای خانووبەرەی عیراق لە بەغدا بەرێوە چوو  كە تێیدا زیاتر لە 20 كۆمپانیای بورای خانووبەرە بەشداریان تێدا كردبوو، 

لای خۆیەوە عومەر عەزاوی دامەزرێنەری كۆنفرانس و پێشانگاكە رایگەیاند، ئامانجی ئەم كۆنفرانسە ئەوەیە پاڵپشتی تەواوی كەرتی خانووبەرەی عیراق بكات و چارەسەر بۆ ئەو كێشانە بدۆزێتەوە كە لەبەردەم ئەم كەرتەدان وەك قەیرانی نیشتەجێبوون و دامەزراندنی كادری ئەندازیاری و بوارەكانی تر.

وتیشی ئەمە دووەم ساڵە ئەم كۆنفرانسە لە بەغدا ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 20 كۆمپانیا لە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەشداریان تێدا كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە